ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین کەڕۆژی " دووشەممە" بەرواری 8/7/2024 کاتژمێر 8 شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەتوانن (کۆدی مامەڵە) وەرگرن بۆ داواکردنی ژمارەی دڵخواز لەسایتی فەرمی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕۆژی( سێ شەممە ) بەرواری 9/7/2024 ئەوهاوڵاتیانەی کۆدی مامەڵە وەردەگرن کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانــی لەبەڕێوبەرایەتیمان ئامادەبن بەمەبەستی کڕینی ژمارەی دڵخوازی خۆیان . تێبینی: هاووڵاتی بەڕێز ئەوزانیاریانەی کەداواکراوە بریتیە لە: ١- ناوی سیانی کەسی داواکــار ٢- ژمارەی کارتی نیشتیمانـــی ٣- ژمارەی تەلەفۆنی کەسی داواکار ٤- ئەو پارێزگایەی لێی نیشتەجێیت هەر زانیاریەك لەمانە بەهەڵە پڕ بکرێتەوە بێ بەشت دەکات لەمافی کڕینی ژمارەی دڵخواز لەو ڕۆژەدا لەڕێی ئەم لینکەی لای خوارەوە دەتوانیت زانیاریەکان پڕبکەیتەوە.